وەزارەتی ئەوقاف: 22ی نیسان بڕیار لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە دەدرێت
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راگەیاند "ئێوارەی 22ی نیسانی 2020 لیژنەی بینینی مانگ کۆدەبێتەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەوقافی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات".
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتیشی "ئهگهر له ئێوارهی 22ی نیسان مانگ بیندرا، ئهوا 23ی نیسان دهبێته یهكهم رۆژی مانگی رهمهزان، ئهگهر نهشبیندرا ئهوا رۆژی 24ی نیسان یەکەم رۆژی مانگی رهمهزان دهبێت".
ئێستا بههۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرگای مزگەوتەکان داخراون، گوتهبێژی وهزارهتی ئهوقاف لەوبارەیەوە گوتی "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ كردنهوهی مزگهوتهكان نییە. بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان چاوەڕوانی بڕیاری لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناین".
مانگی رەمەزان یەکێکە لە مانگەکانی کۆچی، تێیدا موسڵمانان لە بەرەبەیان (نوێژی بەیانی)یەوە تاوەکو ئێوارە (نوێژی مەغریب) بەرۆژوو دەبن، هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن و ناخۆنەوە، رۆژووگرتن یەکێکە لە پایەکانی ئاینی ئیسلام.
بەهۆی جیاوازی لەنێوان رۆژژمێری زاینی و کۆچی، ساڵانە بەپێی رۆژژمێری زاینی مانگی رەمەزان 10 رۆژ پێش وادەی دیاریکراوی ساڵی پێشووی دێت، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە هاتنی مانگی رەمەزان بینینی مانگ بۆ بەڕۆژووبوون کراوەتە پێوەر.
رووداو
