سێ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیدا لەبارەی تووشبووە نوێکان هاتووە، هەر سێ تووشبووەکە ئافرەتن، دوو کەسیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و یەکێکی دیکەیان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.
لە هەرێمی کوردستان 280 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 88 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە سێ ئافرەتن دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن، دوویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و یەکێکی تریان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.
وەزارەتی تەندروستی
٦ نیسان ٢٠٢٠
رووداو
