لیستی ئەو زیندانییانەی ئازاد دەکرێن دەنێردرێتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
له نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/ نووسینگه‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان كراوه، هاتووه، ئاماری ئەو راگیراوانەی بە دەستەبەری (کەفالەت) ئازاد دەکرێن لە سنووری هەر چوار سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک - گەرمیانن.
ئەو زیندانییانەی بە مەرج ئازاد دەکرێن لە چاکسازییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ن.
راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی دادوەری دەڵێت، كۆی گشتیی ئازادكردنی گیراوه‌كان و به‌ردانی به مه‌رج له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌ڵچوونەوەی هه‌رێمی کوردستان هەزار و 474 كه‌سن کە بەمشێوەن:
له سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 812 گیراو ئازادكراون و له‌و ژماره‌یه به‌ردانی به مه‌رج 26 كه‌سه.
له سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی 440 گیراو ئازاد كراون و له‌و ژماره‌یه به‌ردانی به‌مه‌رج 12 كه‌سه.
له سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دهۆك ژماره‌ی ئازادكردنی گیراوه‌كان 170 كه‌سه و 30 كه‌سیان به‌ردانی به مه‌رجه.
له سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك - گه‌رمیان 21 راگیرا‌و ئازاد كراون له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌وجه‌وان.
ئەنجوومەنی دادوەری دەڵێت، پرۆسه‌ی ئازادکردنی راگیراوان و ئازادكردنی به مه‌رج به‌رده‌وام ده‌بێت و له رۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
رووداو
