تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی کردنەوەی نۆرینگەکان بڵاو کردەوە
تەندروستی سلێمانی لە ئاگادارییەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە كە سەرجەم نۆرینگە میللیەكان لە ڕۆژی سێشەممەوە رێكەوتی 7/4/2020، لەكاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە كراوەبێت بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاووڵاتییانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەپێی چەند مەرجێك ئەوانیش:
1- دەبێت هەموو مەرجەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكرێت و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنرێت.
2- كاتی دیاری كراوی خۆی كە مەوعیدی هەبێت یان مانگێك تێپەڕبوو بێت بەسەر مەوعیدەكەی.
3- نەخۆشانی درێژخایەن دەتوانێت لە نزیكترین شوێنی ماڵەكەی خۆی دەرمانەكانی وەربگرێت.
4- ئەگەر نەخۆشەكە پەكکەوتەبێت نزیكترین كەسی دەتوانێت دەرمانەكەی بۆ وەربگرێت و بەڵگەنامەی پێویستی پێ بێت.
5- هەموو ڕۆژێك نۆرینگە میللیەكان كراوە دەبێت جگە لە ڕۆژانی هەینی.
باسنيوز
