گوتەبێژی تەندروستیی هەولێر باسی ئەو شوێنانە کە بۆ تووشبوانی کۆرۆنا تەرخان کراون
د. بژار مووسا عه‌لى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیى هه‌ولێر ڕايگه‌یاند: "تا ئێستا نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى و ئیماراتى و پێشمه‌رگه و پێشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر بۆ پێشوازیكردن له تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئاماده كراون، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێژه‌ى تووشبوان له هه‌ولێر زیاتر بوو، ئه‌و كاته نه‌خۆشخانه‌كانى دیكه‌ش بۆ پێشوازیكردن له تووشبوانى كۆرۆنا ئاماده ده‌كرێن".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه د. لاوه‌ند میران، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاوا ڕايگه‌یاند: تا ئێستا هیچ بڕیارێكمان بۆ نه‌هاتووه بۆ ئه‌وه‌ى تووشبوانى كۆر‌ونا وه‌ربگرین، ئێمه ڕۆژانه ته‌نیا نه‌خۆشى خۆمان وه‌رده‌گرین، كه تایبه‌تن به حاڵه‌تى ڕووداوى هاتوچۆ و سووتان و شكان، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆشانه ناتوانن بچن بۆ شوێنى دیكه".
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژئاوا ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ئه‌گه‌ر بێت و پێویست بكات، ئێمه ئه‌و كاته هه‌موو ئاماده‌باشییه‌كمان تێدا ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا".
باسنيوز
