دكتۆر مەهدی ئەمین ستوونی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە نامەی دكتۆراكەی بە سەركەوتوویی تاوتوێ کرد
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران و قوتابیی دكتۆرا لە مالیزیا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە جیهان، وەک یەکە قوتابی بۆ تاوتوێی نامەی دكتۆراكەی، پەنا بۆ ڕێگای ئۆنلاین دەبات.
مەهدی ستوونی مامۆستای زانكۆی سۆران و قوتابی دكتۆرا لە زانكۆی ئوتارای مالیزیا، راگەیاند: "بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە جیهان، رێگر بوو لە گەڕانەوەم بۆ تاوتوێی تێزی دكتۆراكەم، بەڵام خۆشبەختانە دوێنێ یەكشەممە 5/4/2020 توانیم لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە تاوتوێی تێزی دكتۆراكەم بە ناونیشانی (سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بە كوردی عێراق لە دوای دروستبوونی داعش) بە شێوەیەكی سەركەوتوانە ئەنجام بدەم".
راشی دەگەیەنێت، پێم وایە یەكەم كەس بم لە كوردستان، كە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە نامەی دكتۆراکەم بەم شێوەیە بەدەست بهێنم، بەلێن دەدەم كە لە داهاتوودا و لە بواری خوێندنمدا خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان بكەم.
باسنیوز
