جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: گومان دەکرێت بەهۆی دوو پرسەکەوە سەدان بەرکەوتە هەبێت
گوته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر ئاشکرای کرد کە گومان دەکەن سەدان کەس بەرکەوتەیان لەگەڵ ئەو کەسانەدا هەبووبێت کە بەشدارییان لە پرسەکەی هەولێردا کردووە، بۆیە رێکاری نوێ دەگرنە بەر.
هێمن قادر، جێگری پارێزگار و گوته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر راگەیاند: "به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌ردوو پرسه کە لە گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر ئەنجام دراوە، گومان ده‌كرێت ده‌یان و سه‌دان بەرکەوتە هه‌بێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەوان ئێستازەکانی خۆیان بە وەزارەتی ناوخۆ داوە تاوەکوو “بە شێوەیەکی سنووردار” هەندێک شوێن بکرێنەوە، وەک ئاسانکارییەک بۆ هاووڵاتیان.
جەختیشی کردەوە کە ئێستا چاوەڕێی پەسەندکردنی پێشنیازەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەن. گوتیشی: “تاڕادەیەکی باش له 48 كاتژمێری رابردوودا پابه‌ند بوون هه‌بووه، ئه‌گه‌ر بەم شێوەیە به‌رده‌وام بێت، هاووڵاتیان به‌ركه‌وتەیان نه‌بێت باشتره”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٤١ حاڵەتی تازەی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
باس‌نیوز
