ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ
بە گوێرەی ڕوونکردنەوەیەک کە ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ سوپاسی هاووڵاتیانی کردووە بۆ پابەندبوونیان بە ڕێنوێنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
هاوکات ئاشکرای کردووە کە ئێستا وەزارەتی ناوخۆ خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە و بەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان. هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتوچۆ بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیە:
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ
زۆر سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنامییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆ ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە وبەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان. هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆ
٦ی نیسانی ٢٠٢٠
باسنیوز
