له بارهی گازی سارینهوه وهزارهتی تهندروستی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
ژمارە (39)
گشت ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی گازی سارین دەکەن چونکە ھیچ بنەمایەکی نیە و تەنھا پروپاگەندەیە، ھەرکەسێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە یان گرتەڤیدیۆی چەواشەکار تۆمار بکات و بڵاو بکاتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر .
وە داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین خۆیان دووربگرن لە ھەموو جۆرە بڵاوکردنەوە و ناردنی پڕوپاگەندەیەك بۆ یەکتری وە لەکاتی بوونی ھەر ھەواڵێك ئەوا لایەنی فەرمی لە حکومەتی ھەرێم بڵاوی دەکاتەوە و وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی ڕاگەیاندنی هەر پێشهات و ڕوداووێکی تەندروستیە.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
5ی نیسانی2020
k24
