ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان: ڕێگە بە راگەیاندنی هیچ كەمپینێك نادرێت
هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە حكوومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێكی ناوەندی و سەرتاسەری بەناوی "بەیەكەوە بەهێزترین" راگەیاندووە، كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت هاوكاری و بەخشینەكانیان بگەیەنن.
کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه:
بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
07705590001
07501751911
باسنيوز
