فەرمانگەیەکی شارەوانی ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاو کردەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی شارەوانی پێنجوێن کە تێیدا هاتووە: ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەرانی شارەوانی پێنجوێن دەکەین سبەی کە دەکاتە 6/4/2020، سەردانی شارەوانی نەکەن بەمەبەستی مووچە وەرگرتن لەڕێگەی لیژنەی موچەوە موچەکانیان بۆدەبرێتە بەردەم ماڵەکانیان.
شارەوانی پێنجوێن لە ئاگادارییەکەیدا ئەوەشی خستووەتە روو، کە ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی فەرمانبەرانە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
باسنیوز
