لە سنووری دیالە تەقینەوەیەک ڕووی دا

لە سنووری دیالە تەقینەوەیەک ڕووی دا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە قەزای شارەبانی رژهەڵاتی پارێزگای دیالە، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی میلیشیاکاندا دوو چەكداری میلیشیای حەشدی شەعبی بریندار بون.

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، رایگەیاند: "كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 5/4/2020 لە ڕێگەیەكی خاكی سنووری قەزای شارەبان، بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێكی چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو چەكداری حەشدی شەعبی بریندار بوون."

گوتیشی: "دوای تەقینەوەکە ناوچەكە گەمارۆ دراوە و بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە."









باسنیوز


Top