٢٣١ کەس لە قەزای دەشتی هەولێر بەهۆی پێشێلکردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەستگیر کراون
ئیبراهیم شێخەڵا قایمقامی قەزای دەشتی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی ناوەخۆ بڕیاری ئەوە درا بۆ ماوەی 48 كاژمێر هەموو جۆرە قەدەغەیەك بە ئۆتۆمبێل و پیادە ڕابگیرێت و سەرجەم ماركێت و نانەواخانەكان داخران و خەڵك لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە، بەڵام خەڵكانێك هێشتا سەرپێچیان لە بڕیارەكانی حكوومەت لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر كردووە، بۆیە ئێمەش سزای ئەو هاووڵاتیانەمان داوە".
راشی گەیاند: "لە كاتی دەستپێكردنی بڕیارەكە تا ئێستا (231) هاووڵاتی دەستگیر كراوە و دەست بەسەر (93) ئۆتۆمبیلدا گیراوە (25) ماتۆرسكیل دەستیان بەسەردا گیراوە (27) شوێنی بازرگانیش سەرپێچیان كردبووە سزا دران و دەستیشمان بەسەر هەندێك نێرگەلەدا گرت كە لە گۆڕەپانەكان بەدزی گەنجان كۆ ببوونەوە".
باسنیوز
