وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: 18 كه‌سى دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بوون

 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: 18 كه‌سى دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، 18 كه‌سى دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوون و سه‌رجه‌م تووشبووه‌ نوێیه‌كان به‌ركه‌وتووى تووشبووه‌كه‌ى پرسه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كارێزانن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/4/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا باس له‌وه‌ ده‌كات، 18 كه‌سى دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشى كۆرۆنا بوون، كه‌ تووشبووه‌كان هه‌شت پیاو، شه‌ش ئافره‌ت و چوار منداڵن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ سه‌رجه‌م تووشبووه‌ نوێیه‌كان به‌ركه‌وتووى تووشبووه‌كه‌ى پرسه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كارێزانن.




باسنيوز
Top