لە هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە کردووە، لەبەر زۆریی ژمارەکەیان دابەشکردنی مووچەی خانەنشینکراوان خراوەتە چەند رۆژێک.
هاوکات عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیاند، لەگەڵ لیژنەی ئۆپەراسیۆنەکان هاوئاهەنگی کراوە و سبەی یەکشەممە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
نووسینگەی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەی یەکشەممە بۆ هاتووچۆکردن رێگە لە کارمەندی بانک و گەنجینەکان و فەرمانبەرانی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان ناگیرێت.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، لەبەر ئەوەی سبەی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت، ئەوانەی پشتگیری یان ناسنامەی وەزارەتی خوێندنی باڵایان هەیە رێگەیان پێدەدرێت هاتووچۆ بکەن.
رووداو
