دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانە نێودەولەتی ئەربیل بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان. وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل سەر لە بەری ئەم هەوالانە ڕەتدەکەینەوە و هاولاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک حالەتی تووشبووی ئەم ڤایرۆسە لە ناو کارمەندانی فڕۆکەخانە بوونی نیە تاکو ئێستا، و بە توندرین شێوە ئیدانەی بلاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە دەکەین، داوا لە لایەنی پەیوەندیداریش دەکەین ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر. بۆ ڕاستی هەر بابەتێک تەنها پشت بە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبەستین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل
4/4/2020