كچێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ كۆتایی به ژیانى خۆى هێنا
ئێواره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌ممه 2/4/2020، كچێكى خه‌ڵكى گوندى (تۆمار قامیش)ى سه‌ر به شارى سه‌قز له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، كۆتایی به ژیانی خۆى هێنا.
له‌مباره‌یه‌وه، ماڵپه‌ڕى (هه‌نگاو) بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كچه‌كه ناوى (سروه عه‌بدى)یه و ته‌مه‌نى 16 ساڵه، بەهۆی ئه‌وه‌ى بنەماڵەکەی ڕێگرییان لێ كردووه له‌وه‌ى هاوسه‌رگیرى لەگەڵ ئەو کەسە بكات، کە خۆشی ویستووە، لە ماڵی باوکی خۆی و لەڕێگه‌ی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
باسنيوز
