ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى كاره‌باى سلێمانییه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/4/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى كاره‌باى سلێمانی، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دواى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و پیاده له نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه، گرفت بۆ هاتوچۆى كارمه‌نده ئێشكگره‌كانى كاره‌با دروست بوو، دواى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى و وه‌زیرى كاره‌با و پارێزگارى سلێمانى، بڕیار دراوه كه پێویسته كارمه‌نده ئێشكگره‌كان له كاتژمێر 7ى به‌یانى بۆ 9ى به‌یانى بگه‌نه ده‌وام، هه‌روه‌ها پێویسته پێداویستى و خواردنى ئه‌و 24 كاتژمێره‌ى له ده‌وامن، له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ خواردن".
له ئاگادارییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه: " به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی له‌هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى هاتوچۆى كارمه‌نده ئێشكگره‌كان و هاتوچۆكردنیان به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو".
كاره‌باى سلێمانى داواكاره كه كارمه‌نده ئێشكگره‌كانى كاره‌با له‌و واده‌یه‌ى دیاری كراوه، بگه‌نه ده‌وامى فه‌رمیى خۆیان و دوا نه‌كه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ى گرفتیان بۆ دروست نه‌بێت.
شه‌وى ڕابردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه دا، له كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ى 48 كاتژمێر، هاتوچۆكردنى پیاده و ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه بكرێت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ماركێت و نانه‌واخانه و ئه‌و شوێنانه‌ى ڕێگه‌پێدانیان هه‌بوو، داده‌خرێن، سه‌رجه‌م ڕێگه‌پێدانه‌كانى هاتوچۆكردنیش له پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه.
باسنيوز
