هۆشداری لەبارەی هەوڵی بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بە ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا دەدرێ
بەهۆی دەست پێکردنی هەوڵێک لەپێناو بڕینی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد و عەرەب کە مانگانە لە بەغداوە دەنێردرێت، هۆشداریی توند دەدرێت.
پاش ئەوەی پەرلەمانتار سەرکەوت شەمسەدین، بە فەرمی دەست پێکردنی هەڵمەتێکی بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بە هاوکاریی چەند پەرلەمانتارێکی کورد و عەرەب کە سەرجەمیان بە دژایەتیکردنی بەردەوامی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناسراون. محهمهد سهعدهدین، ئهندامی لێژنهی دارایی پهرلهمانی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی دەکرێت ”هی ئێستا نییه، زۆر دووباره دهكرێتهوه، ساڵی 2014ش بهشه بودجهی كوردستانیان به بڕیارێکی سیاسی بڕی، ئهوهش خزمهت به نهیارانی کوردستان دهكات“.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەو پارەیەی مانگانە لە بەغداوە دەنێردرێت، مووچهی فهرمانبهرانی کوردستانە و ئهگهر بودجهی عێراق پهسهند بکرێت، ئهوه بودجهی كوردستانیش مافی خۆیهتی وهربگیرێت، چۆن عێراق به گشتی بودجهی بۆ پارێزگاکانی خۆی هەیە، ههرێمی كوردستانیش وهك قهوارەیەکی سیاسی لە عێراقدا مافی ههیه.
ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان پێیوایە کە ئەم پەرلەمانتارانە ”بەم کارەیان خیانەت لە کوردستان دەکەن، چونکە دەبوایە بهرگری لە هەرێمەکەیان بكهن، کەچی کەوتوونەتە دژایەتیکردنی“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە ئێستا پەیوەندیی هەولێر و بەغدا باشە و کوردستان هەوڵدەدات ئەم پەیوەندییە باشتریش بکات، بۆیە ”ناكرێت ئهو سیناریۆیەی لە 2014 کرا، دووباره بکرێتەوە و پێویستە بە یاسا ڕێگری لێبکرێت“.
هەوڵەکەی ئەم پەرلەمانتارانە پاش ئەو ئیحراجییە هات کە ڕووبەڕوویان بووەوە بەهۆی بەدرۆکەوتنەوەی بانگەشەکانیان لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە دوێنێ چوارشەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٠ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەستکاری نەکردنی مووچەی فەرمانبەران درا.
لەمبارەیەشەوە شێخ عومەر کاکەحەمە، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ”ھەندێک پەرلەمانتار بۆ ناوبانگ و خۆدەرخستن، بەبێ ئەوەی بەڵگەی یاساییان ھەبێت، لە بێئیشیدا قسە لەسەر ھەموو شتێک دەکەن“.
رەخنەی ئەوەشی لێگرتن کە پێشتر هەر ئەو پەرلەمانتارانە لەنێو خەڵکیدا ترسی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان بڵاو کردووەتەوە، بەڵام ”کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، وەڵامێکی جوان بوو بۆ ھەموو ئەو پەرلەمنتار و لایەنانەی کە باسی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان دەکرد“.
باسنیوز
