ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئامارى سەنتەری هەماهەنگیی فریاگوزاریی 122 بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/4/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئامارى سەنتەری هەماهەنگیی فریاگوزاریی 122ى له ڕۆژانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا، له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه: "تیمی فریاگوزاریی 122، هاوشانی تیمی فریاگوزاریی زێرەڤانی لە خزمەتی هاونیشتیمانیان دان، لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر تیمی فریاکەوتنی 122ى بەشێوەی 24 کاتژمێری خستە خزمەتی هاونیشتیمانی خۆشەویست، تیمی نەخۆشخانەی زێرەڤانی هاوشانی سەنتەری هەماهەنگیی 122، لە خزمەتی هاووڵاتییان دان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر سوپاس و پێ‌زانین ئاراستەی نەخۆشخانەی زێرەڤانی و تیمی فریاگوزاریی زێرەڤانی بۆ ڕۆڵی کاریگەریان لە هاوکاریکردنی تیمەکانی فریاگوزاری 122".
باس له‌وه‌ش كراوه كه ئاماره‌كانى سەنتەری هەماهەنگیی فریاگوزاریی 122 لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
1 - چوار هه‌زار و 522 هاووڵاتی پەیوەندیاین بە تیمەکانی فریاگوزاریی 122 کردووە.
2 - سێ هه‌زار و 52 دەرچوون ئەنجام دراوە.
ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئەم کارانە لە ڕێگای 53 تیمی فریاگوزاری لە پارێزگای هەولێر ئەنجام دراوە.
باسنيوز
