ئاگادارییەکی گرنگ لە وەزارەتی تەندروستییەوە
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بۆ دایکان و باوکان بڵاو دەکاتەوە.
لە ئاگادارییەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر دەست پێکردنەوەی هەڵمەتێکی بۆ کوتانی منداڵان بە پێکوتەی دژەسیل، راگەیاندووە.
لەناو سەنتەری شاری هەولێر، چوار نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی بۆ کوتانی منداڵان دیاری کراوە و لە دەرەوەی سەنتەری پارێزگاش، بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی چۆنێتیی کوتانی منداڵانی ناوچەکەی خۆیان دیاری دەکەن.
ناوی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان:
- نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون
- نەخۆشخانەی رزگاری/بەشی لەدایکبوون و ئافرەتان
- نووسینگەی لەدایکبوون و مردووان
- بنکەی تەندروستیی محەمەد باجەلان
باسنیوز
