كەلار.. تەرمی مریەم خان كچی پێشەوا قازی محەمەد بە خاک سپێردرا

كەلار.. تەرمی مریەم خان كچی پێشەوا قازی محەمەد بە خاک سپێردرا
ئەمڕۆ چوارشەممە1/4/2020 لە گۆڕستانی كەلاری كۆن، لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی تەرمی مریەم خان دوایین کچی پێشەوا قازی محەمەد بەڕێوە چوو.

حوسێن عەلی، یەكێك لە كەسە نزیكەكانی هاوسەری كۆچكردوو سەردار بەگی جاف، كە دەكاتە مێردی مریەم خان، رايگەیاند: "ئەمڕۆ تەرمی مریەم خان كچی پێشەوا قازی محەمەد لە كەلار ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا و لە سەرداربەگی جاف كە مێردی مریەم خان بوو، نێژرا."

گوتیشی :" لەبەر ئێستا كوردستان بەهۆی مەترسییەكانی پەتای كۆرۆناوە، پرسەی بۆ دانانرێت و دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی كوردستان، پرسەی بۆ دادەنرێت."

ڕێکەوتی یەکشەممە 2020.3.15 مریەم خان کچی پێشەوا قازی محەمە سەرکۆماری کۆماری کوردستان و مینا خانم و هاوژینی سەردار جاف و دایکی سیروان، سەیران و سۆما جافە، هەروەها خوشکی عەلی، مونیر، فەوزییە و سوهەیل قازی بوو، كە دوای ماوەیەک نەخۆشی لە شاری عەمان کۆچی دوایی کرد.













باسنيوز



Top