له‌ هه‌ولێر پیكابێك وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ى به‌ سه‌ختى بریندار بوو

له‌ هه‌ولێر پیكابێك وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ى به‌ سه‌ختى بریندار بوو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - خه‌بات، پیكابێك وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ى به‌ سه‌ختى بریندار بوو

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 31/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، لەسەر ڕێگای هەولێر - خەبات، پیکابێکی تاک كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گواستنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆڵی لەدەست دا و لەئەنجامدا لەڕێگاى دەرچو و وەرگەڕا، لە ئەنجامی ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێرەکەی بە سەختی بریندار بوو، زیانێكى زۆری داراییش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وت.

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "ئێمە لێرەوە بەو شوفێرانه‌ ڕادەگەیەنین کە لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا ڕێگه‌پێدراون، زیاتر پابەندی ڕێنوێنییه‌كان بن و چۆڵیی ڕێگاکان وەکوو هەلێک بۆ تیژڕۆیی نەقۆزنەوە، هه‌روه‌ها لە سنووری ئەو خێراییە ئۆتۆمبێل لێبخوڕن، کە ڕێگه‌پێدراوە".











باسنيوز



Top