بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق گۆڕدرا
بە پێی زانیارییەکان کە لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەستی کەوتووە، عابد مزووری بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق لە پۆستەکەیدا نامێنێ و لە جێگەیدا بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پۆستەکە وەردەگرێت و لەم هەفتەیەدا دەستبەکار دەبێت.
لەمبارەیەوە عابد مزووری زانیارییەکانی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند "لە ساڵی ڕابردوودا دەبوایە خانەنشین بکرێم، بەڵام ماوەی کارکردنیان درێژ کردمەوە، ئێستاش خانەنشین بووم و پۆستەکەم نامێنێت".
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بە بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کەسێکی تر فەرمانی دەستبەکاربوونی لەو پۆسته بۆ دەرکراوە.
باسنیوز
