گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر راست دەکەی سەردانێکی سەنتەری کۆرۆنا بکە

گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر راست دەکەی سەردانێکی سەنتەری کۆرۆنا بکە
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی ئەو کەسانە کرد کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کۆرۆنا نییە.

دکتۆر یاد نەقشبەندی، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبوک) پۆستێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: "ئەوانەی دەڵێن کۆرۆنا نییە، با سەردانێکی سەنتەری کۆرۆنا بکەن لەسەرچنار ئەوکاتە دەزانن کۆرۆنا ھەیە یان نا".

هەروەها گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی، بە شاسوار عەبدولواحید دەڵێت: "ئەگەر مەردیت و دڵنیایت لە قسەکانت، (شاسوار عەبدولواحد) خۆت و خێزانەکەت بێ هیچ خۆپارێزییەک وەرە سەردانێکی نەخۆشخانەکەی سەرچنار بکە و تەوقەیەک لەگەڵ نەخۆشەکان بکە و یەکی گوڵێکیان بدێ بۆ ئەوەی بزانین کۆرۆنا هەیە یان نا".

ماوەی چەند مانگێکە ڤایرۆسی مەترسیداری کۆرۆنا لە جیھاندا بڵاووبووەتەوە، تاکو ئێستا ١٥٠ حاڵەتی ئەو ڤایرۆسە لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام ھەندێک چالاکوانی سیاسی لەپێناو مەرامی خۆیان بانگەشەی لاوازی ڤایراسەکە دەکەن و داوا لەخەڵکی دەکەن، ڕێنماییەکان جێبەجێ نەکەن.











باسنيوز


Top