تۆڕی رێكخراوە ناحكومییەكانی سۆران داوای هاوكاری بۆ خەلیفان دەكەن
عەلی شەریف، سەرۆكی تۆری رێكخراوە ناحكومییەكانی سۆران، بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتیانی خەلیفان لە رێگەی (باسنیوز)ەوە داواكاریەك ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.
بەناونیشانی (خەلیفانیش كوردستانە) داوا لە لایەنی پەیوەندیار و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، بەهۆی توشبوونی ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی خەلیفان و ئەگەری زیادبوونیش بەو هۆیەوە ئێستا شارەكە لە كەرەنتینە دایە، بەهۆی خراپیی گوزەرانی هاووڵاتیان پێویستە هەرچی زووە بوجەیەکی تایبەت تەرخان بکات و بەهانای خەلیفانەوە بێن.
عەلی شەریف، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات ئەگەر بیانەوێت هاوكاری خەلیفان بكەن پێویستە رەچاوی ئەم چەند خاڵانەی خوارە بكرێت.
١- زانیاری و دانان و درووستکردنی داتابێسێکی پاک و بێگەرد بۆ ئەو کەسانەی کە کەم دەرامەتن و پێویستیان بەهاوکاری و گەیاندنی خێرا هەیە.
٢- بەخشینی سەرجەم دانیشتوانی ناحیەکە لە کرێی ئاو و کارەبا و کرێی خانوو بۆ مانگەکانی ۳ و ٤.
٣- دابینکردنی زیاتر و خێرا دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان ، لەم ناحیەیەدا.
٤- کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی کە لە ڕێگەی خێر خوازان دابین دەکرێت و پەلەکردن لە دابەشکردنی بەشێوەیەکی سیستەماتیک و خێرا بۆ هەژاران و سەرجەم دانشتوانی ناحیەکە.
٥- دانانی چەند گرووپێکی خۆبەخش بۆ گەیاندن و زیاتر خزمەتکردنی خێزان و هاووڵاتیان.
هەموو ئەمانە لە پێناو باشتر جێبەجێ کردنی پلانی حکومەت و باشتر کردنی بار و گوزەرانی خەڵک.
لە كۆتایی قسەكانیدا سەرۆكی تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە لەكاتی پێسپاردانی هەر ئەرکێک ئەوان ئامادەن .
باسنيوز
