خورماتوو.. هێزێكی هاوبەشی عێراقی هێرشیان کردە سەر داعش

خورماتوو.. هێزێكی هاوبەشی عێراقی هێرشیان کردە سەر داعش
راگەیاندنی جەنگیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە 24 بنكە و بارەگای داعشیان لە سنوری شاری خورماتوو خاپور كردوە و پێشمەرگە هاوكاریان بووە، بەڵام فەرماندەیەكی پێشمەرگەش لەو سنوورە، بەشداریی پێشمەرگە رەت دەكاتەوە.

محەمەد عەبدوڵا، یەكێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە لە سنووری شارۆچكەی نەوجولی سەر بە شاری كفری كە هاوسنووری شاری خورماتووە، رایگەیاند: "وەك پێشمەرگە لە هەڵمەتی ئەمڕۆی هێزە عێراقییەكان لە سنوری خورماتوو و پەلكانە بەشدار نەبوونە."

گوتیشی: "هێزی عێراقی هاتووەتە گوندی "قوڕیچای" نزیك شاری كفری."

لە راگەیەندراوێكدا راگەیاندنی جەنگیی عێراقی ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ دووشەممە 30/3/2020 هێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو و لە نزیک كیڵگە نەوتییەكانی پەلكانە، لە هێرشێدا توانیویانە 24 بنكە و بارەگای داعش خاپوور بكرێت و دەستیش بگیرێ بەسەر ماتۆرسكیل و بۆمبی چێندراو پێخەف و سووتەمەنی و خواردنی تیرۆریستانی داعشدا.












باسنیوز

Top