ڕواندز.. لیژنەیەك بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان پێك هێنرا

ڕواندز.. لیژنەیەك بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان پێك هێنرا
لیژنەیەك لەلایەن قایمقامیەتی رواندزەوە بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكانی دەزگا و ڕێكخراوەكان بە كەسانی پێویست پێك هێنراو بۆ ئەوەی بتوانرێت یارمەتییەکانیان بە ئاسانی بگاتە دەستیان.

بەپێی راگەیاندراوێكی قایمقامیەتی قەزای رواندز، ئەوە خراوەتە ڕوو، بەمەبەستی ڕێكخستن و دانانی پلانێكی گونجاو بۆ كارە خێرخوازییەكان، لەلایەن ئیدارەی قەزای رواندز، لیژنەیەك پێكهاتووە بۆ سەرپەرشتیكردن و دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا و ڕێكخراو و كەسانی خێرخواز، هەروەها بۆ گەیاندنی هاوكاری و كۆمەك بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گرفتی بژیویان بۆ دروست بووە و بە ئاسانی ناتوانن وەك پێویست خواردەمەنی ڕۆژانەیان دابین بكەن".

ئاماژە بەوەش دراوە، لەمەودوا هەوڵ دەدەین بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بەخشین و هاوكارییەكان بگاتە خەڵكی پێویست، داوا لە ڕێكخراوە خێرخوازییەكان و هەموو ئەو كەسە دڵسۆزانە دەكەین بۆ هەماهەنگیكردن و كارئاسانی و دانانی بەرنامەیەكی باشتر بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ ئەو خێزانانەی كە پێویستن لەڕێگەی ئەو لیژنەیەوە پەیوەندی بكەن".

لێرەوەش سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی هەموو ئەو دەزگا و ڕێكخراو و كەسانە دەكەین، كە هەوڵێكی دڵسۆزانە و مرۆڤانەیان دا بۆ هاوكاریكردنی خەڵكی ناوچەكەمان.













باسنيوز



Top