گەرمیان.. سێ سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیر کران

گەرمیان.. سێ سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیر کران
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، دەستگیرکردنی سێ سەرپێچیکاری ژینگەی لە سنووری شارەدێی مەیدان ڕاگەیاند کە ئاژەڵێکی کێوییان ڕاو کردبوو.

سەرکەوت ڕەحیم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ڕايگەیاند: "سەرباری ئامادەباشی ھێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی ھێزەکانی دیکەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، لە ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان و سروشت و ژینگە بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەشدا مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی مەیدان، بە ھەماھەنگی و ھاوکاری لایەنێکی پەیوەندیدار توانیان ٣ سەرپێچیکاری ژینگە دەستگیر بکەن کە ئاژەڵێکی کێوییان ڕاو کردبوو".

گوتیشی: "ھەروەھا مەفرەزەکە توانیویانە دەست بگرن بەسەر باڵندەیەکی کێویی زیندوودا لەگەڵ لایتێک و ١٣ فیشەک".

ئاماژەی بەوەش دا "سەرپێچیکارەکان بۆ مەبەستی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی ھاتبوونە سنووری چالاکیی بنکەی ناوبراو".












باسنيوز



Top