بڕیاری کەرەنتینکردنی سەنتەری ناحیەی خەلیفان درا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/3/2020، كرمانج عزه‌ت، قایمقامی سۆران به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "بۆ ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناحیەی خەلیفان کەرەنتین دەکرێت".
دوێنی یەکشەممە هاووڵاتییەک كه لە بەریتانیا گەڕابووەوە، وەک یەکه‌م تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خه‌لیفان تۆمار کرا.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه دا، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەولێر دەستنیشان کران، پێنج لە تووشبووه‌كانیش کە پیاوێك و ئافرەتێك و سێ منداڵن، هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانن.
باسنيوز
