14 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران

14 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 14 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند و دەڵێت، دوو توشبوویان پێشینەی گەشتیان نییە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 29-03-2020 بڵاوکراوەتەوە هاتووە "پێنج لە تووشبووان لەناو شاری سلێمانی، پێنجوێن، سیاگوێز و سیتەک پێشتر گەشتیان کردووە. حەوت لە تووشبووان لە دەربەندیخان بەرکەوتی تووشبووانی پێشوون. دوو توشبووی نوێش لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نییە".

بە تۆمارکردنی ئەو 14 تووشبووە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 142 کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیە 56 کەس چارەسەکراون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیێندراوەکە وەزارەتی تەندروستی

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانکران، کە هەشت ئافرەت و شەش پیاون بەم شێوەیە:

پێنج لە تووشبوان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و سیاگوێز و سیتەک پێشتر گەشتیان کردووە.
حەوت لە تووشبووان لە دەربەندیخان بەرکەوتی تووشبووانی پێشوون.

دوو توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نییە.

وەزارەتی تەندروستی
29 ئازار 2020






رووداو
Top