"پارەی حکوومەت بۆ ھاوکاری گەیشتە قەزای دەربەندیخان"

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای دەربەندیخان، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەتی بۆ قەزاکە تەرخان کرد و ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٩-٣-٢٠٢٠) بەشێک لەو بودجەیە گەیشتووەتە قەزای دەربەندیخان.

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک لە دەڤەری گەرمیان ڕاگەیاند: "پارەکەی حکوومەت ئەمڕۆ بەشێکی گەیشتووەتە قەزای دەربەندیخان و بڕیارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەرج بکرێت و پێداویستیی تەندروستیی شارەکە بەو ھاوکاریەی سەرۆکی حکوومەت دابین دەکرێت."

زۆربەی حالەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی کەوتوونەتە قەزای دەربەندیخان و بەوھۆیەوە سەنتەری قەزاکە بەتەواوەتی کەرەنتین کراوە و لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە چاودێریی ھاووڵاتیانی دەربەندیخان دەکرێت بۆ پاراستنی ژیانیان.






PDK
Top