کۆیە.. هاووڵاتییەک هێرش دەکاتە سەر کارمەندێکی تەندروستی
بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی کۆیە کە تێیدا بڵاو کراوەتەوە، "ئەمرۆ لە کاتی گەڕانەوەی کارمەندێکی تەندروستی بۆماڵەوە لەڕێگا لەلایان ھاوڵاتیەکەوە کەپیشەکەی پۆلیسە ھێرش دەکرێتە سەری و زامدار دەکرێت، ھۆکارەکەی بۆئەوە دەگەڕێتەوە لەم ڕۆژانە ئەم ھاوڵاتیە تایەكەی بەرزبووە و لەلایان ئەم کارمەندوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ پشكنینی كۆڕۆنا".
تەندروستی کۆیە ئاماژەشی بەوە داوە، "ناڕەزایی توند دەردەبڕین و سكاڵای یاسایی بەرامبەر ئەم تاوانە تۆماردەكەین و بەهیچ شێوەیەك قبووڵی ئەم هێرشە ناڕەوایە ناكەین، داوای بەپەلەش لە لایەنی پەیوەندار و دەزگا ئەمنیەكان دەكەین كە ڕێكاری یاسایی بگرنەبەر بۆ ئەو جۆرە هێرش و تاوانە".
هەروەها داواش لە هاووڵاتیان دەکەن كە ڕێز لە نەخۆشخانە و پزیشك و كارمەندان بگرن و هاوكاری ڕێگەگرتن بن لەم جۆرە هەڵسوكەوتانە و بەرژەوەندی و مافی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانە لەبەرچاوبگرن كە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا كار دەكەن.
باسنیوز
