ڕاگه‌یاندراوێك له فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتیی سلێمانییه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/3/2020، فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتیی سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و، تێیدا ئاگادارى هاووڵاتییانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى كراوه‌ته‌وه، به‌هۆى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى پشووى فه‌رمی تا 16/4/2020، ڕۆژانى یه‌كشه‌ممه، سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه و لێژنه‌ى تۆماركردنى داواى مافى گشتی ده‌وامى ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هاووڵاتییان و لایه‌نه‌كان ده‌توانن هه‌ر سكاڵا و هه‌واڵ و زانیارییه‌كی په‌یوه‌ست به مافى گشتییان هه‌یه، بگه‌یننه فه‌رمانگه‌كه‌یان.
باس‌نیوز
