وەزارەتی تەندروستی: لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا شەش تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشان کران
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیاندراوی ژمارە ٣١ی خۆیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (٥٤٤) پشکنین کراوە، (٣٩٦) هەولێر، (٩٢) سلێمانی، (٥٦) دهۆك، دەرئەنجام شەش تووشبووی نوێ تۆمارکراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر سێ پۆزەتیڤ کە هەرسێکیان پیاون، تەمەنیان (٣٤)، (٣٥) و (٥٤) ساڵە، دوویان هاوڵاتی بیانین لە کەرەنتن بوون، یەکیان لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.
• پارێزگای سلێمانی یەک پۆزەتیڤ کە ئافرەتێکە تەمەن (٧٠) ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.
• پارێزگای دهۆك دوو پۆزەتیڤ، کە پیاون، تەمەنیان (١٩) و (٢١) ساڵە کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون کە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.
ئەوەش روون کراوەتەوە کە ئێستا کۆی تووشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ١٢٨ تووشبوە کە ٥٥ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوانیشیان گیانیان لەدەست داوە، ”ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان“.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣١)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٣١٥) هاوڵاتی بوون لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٤٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٢٩٩) لە هەولێر، (٢٣٨) لە سلێمانی، (٦٢٦) لە دهۆك، (٣٠) لە هەلەبجە، (٣٥) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٤٠٧٦) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٤٢) هاوڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٤٤) پشکنین کراوە، (٣٩٦) هەولێر، (٩٢) سلێمانی، (٥٦) دهۆك.
دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٣) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (٣٤)، (٣٥)، (٥٤) ساڵ دوویان هاوڵاتی بیانین لە کەرەنتن بوون، یەکیان لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕایتەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکە تەمەن (٧٠) ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.
• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (١٩)، (٢١) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون کە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢٨) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ی ئازاری٢٠٢٠
باسنيوز
