وەزیری ڕۆشنبیری: هەرێمی كوردستان لە وڵاتانی پێشکەوتوو باشتر بەرەنگاری كۆرۆنا بووەتەوە

وەزیری ڕۆشنبیری: هەرێمی كوردستان لە وڵاتانی پێشکەوتوو باشتر بەرەنگاری كۆرۆنا بووەتەوە
ئەمڕ یەكشەممە، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد و بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵی حکوومەت کرد و ڕای گەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ولاتانی پێشکەوتووی دنیا باشتر بەرەنگاری کۆرۆنا بووەتەوە..

هەزاڵ ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، لەمبارەوە رايگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 29/3/2020 بەمەبەستی پشتگیریكردنی وەزارەتی رۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ڕووبەڕووبۆنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی گەرمیانی كرد."

گوتیشی: "سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش وێڕای پێشوازی ئەوەی خستە ڕوو، كە گەرمیان هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنای تێدا تۆمار نەكراوە، هاوكات بەدەر لەوەش دەزگاكانی راگەیاندن رۆڵی بەرچاو و گرنگیان بینیووە لە پێدانی رێنمایی و هوشیاركردنەوەی هاووڵاتیاندا."

دواتر لە پرێس کۆنفرانسێکدا حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند: "میدیاكان رۆڵی باش دەبینن لە هوشیاركردنەوە و پێدانی رێنمایی بە هاووڵاتیان، بەدەر لەوەش هونەرمەندانمان ئاگادار كردوووەتەوە لەڕێگەی بواری خۆیانەوە پەیامی خۆیان بگەینن بەهاوڵاتیانی كوردستان."

گووتیشی: "هەرێمی كوردستان لە وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان زیاتر بەرەنگاربونەوەی پەتای كۆرۆنا بووەتەوە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ پلانەكانی حكوومەت و پابەندبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییەكان."












باسنيوز


Top