له‌باره‌ى هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى منداڵێك له كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیران ڕوونكردنه‌وه ده‌درێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا كه گوایە منداڵێک لە گوندی سێبیران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست داوە، بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتییان ڕوونی دەکەینەوە کە دوای ئەوی لە گوندی سێبیران نیشانەکانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوت، پشکنین بۆ هاووڵاتییانی سێبیران ئەنجام درا، یەکێک لەم کەسانە منداڵێکی تەمەن هه‌شت ساڵان بوو کە بۆ خۆی ئیفلیجی مێشکى هه‌بوو واته (شه‌له‌ل ده‌ماغ) بوو، کە لە ڕۆژى 16/3/2020دا و لە ڕێگەی تیمە تەندروستییەکانمان پشکنینی بۆ ئەنجام درابوو، دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە".
ته‌ندروستیی هه‌ولێر ده‌نگۆكان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات: "کۆچی دوایی منداڵەکە هیچ پەیوەندییەکی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەبووه".
باسنيوز
