لێدوانێک لە گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 لێدوانێک لە گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێدوانێکی لەبارەی دەنگۆی وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار وەک شیرینیی نەوت لە کۆمپانیایەکی نەوتی بڵاو کردەوە.

لەو لێدوانەیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٠، لە لایەن د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتەوە بڵاو کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە: ”سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار وەک شیرینیی نەوت لە کۆمپانیای رۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێمی کوردستان لە وڵاتی لوبنان. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی پێویستە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات لەمبارەیەوە هاوکاریی داواکاری گشتی بکەن بۆ ئەوەی راستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێت“.

جەختیشی کردووەتەوە کە هەر لە سەرەتای دەستبەرکاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیھێنانی شەفافییەت لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا، بەتایبەتی لە كەرتی دارایی و داھاتەكانی ھەرێمی کوردستاندا، ئەرکێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم بووە و لە سەریشی بەردەوام دەبن.







باسنیوز
Top