دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی پەروەردەی کوردی لە چەمچەماڵەوە دەبرێتەوە کەرکووک
رۆژی شەممە 28-03-2020 قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە مەبەستی کارئاسانی بۆ کەسوکاری شەهیدان و مامۆستایانی پەروەردەی کوردی لە کەرکووک سەردانی بانکی چەرمووی کرد".
لە راگەیێندراوەکەدا داوا لە سەرجەم مامۆستایانی پەروەردەی کوردی لە کەرکووک کراوە، سەردانی چەمچەماڵ مەکەن و لە شاری کەرکووک و لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە مووچەکانیان دابەشدەکرێت.
لە ساڵی 2017ەوە مووچەی حەوت هەزار و 500 مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردەی کوردی لە کەرکووک لە شاری چەمچەماڵ دابەش دەکرێت. ئێستا بۆ کارئاسانی و لەبەر ئەوەی بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە گرفتیان بۆ دروستنەبێت، مووچەکانیان براوەتەوە بۆ کەرکووک.
رووداو
