راگەیەندراوێك لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دهقی راگهیهندراوهكهی گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان:
لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی)، لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 29/3/2020 تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 16/4/2020.
وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان لە رێگری پیادەکردنی ئێشگریی.
د.جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٣/٢٨
K24
