وەزارەتی پەروەرە بڕیار لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ دەدات

وەزارەتی پەروەرە بڕیار لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ دەدات
بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە وەزارەتی پەروەردە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندنی ئەمساڵە.

جەلال ھەمزە کاکەشین، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی (پارتی دیموکراتی کوردستان)ی راگەیاندووە: "وەزارەتی پەروەردە خەریکی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندنی ئەمساڵە و بەھەموو پێوەرێک مافی قوتابیانی خۆشەویست نافەوتێت و وەزارەت بڕیار لەسەر چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی دەدات، وە قوتابیان دڵنیا دەکەینەوە کە بەدوای میکانیزمێکی گونجاوین.

ئەوەشی خستووەتە روو، "هەفتەی رابردوو لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبووەتەوە، بەڵام ھیچ بڕیارێکی کۆتایی نەداوە لەسەر چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ.

بەرپرسەکەی وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت: "ژمارەیەک پێشنیاز ئامادەکراون بۆ بڕیاردان لەچارەنووسی خوێندن، بەڵام تائێستا بەرچاو روونی بۆ وەزارەتی پەروەردە نیە تا بڕیاری کۆتایی بدات، ئێمە بەدوای ئالیەتی گونجاو دەگەڕێین و ھەرکاتێک گەیشتین بە چارەسەری کۆتایی رایگشتی و قوتابیان ئاگادار دەکەینەوە".











باسنيوز



Top