پەروەردەی دەربەندیخان ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاو کردەوە
پەروەردەی دەربەندیخان رایگەیاندووە، کە لەکاتی وەرگرتنی چەکی مووچە لە پەروەردە و وەرگرتنی مووچە لە بانک نابێت قەرەباڵغی دروست بکرێت و ئەو مامۆستایانەیشی ماڵیان نزیکە لە ماڵی دابەشکاری مووچە، رێگە پێدراون سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچە.
دەقی ئاگادارییەکە:
رێنماییەکانی دابەشکرنی مووچە لە سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان
ئەم رێنماییانە بەپێێ رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و پەروەردە، بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکی دەربەندیخان، لایەن بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخانەوە، بڵاو دەکرێتەوە بۆ جێبەجێکردن لەکاتی دابەشکردنی مووچەی ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانبەران.
- رۆژی یەکشەممە، چەکی مووچەی، قوتابخانە بنەڕەتیەکانی ناوشار، باخچەکانی مناڵان، و بنکەکان، لەگەڵ گریبەستەکانی ئەو ناوەندانە دابەش دەکرێت. لە کاتژمێر 10.30.
- رۆژی دووشەممە، چەکی مووچەی، (دیوانی پەروەردە، گەنجینەکانی پەروەردە، یەکەی سەرپەرشتیاری، بەشی ناوخۆیی، خوێندنگا ئامادەییەکان، قوتابخانە بنەڕەتیەکانی دەرەوەی شارلەگەڵ گرێبە ستە کان) کاتژمێر 10.30 دابەش دەکرێت.
١- مووچەی فەرمانبەرانی دیوان، لێپرسراوی هۆبەکان وەریدەگریت، چەکی مووچەی یەکەی سەرپەرشتیاری سەرپەرشتیاری یەکەم وەریدەگرێت،چەکی مووچەی گەنجینەکان لێپرسراوی گەنجینە وەریدەگرێت، چەکی مووچەی بەشێ ناوخۆیی لێپرسراوی بەشە ناوخۆییەکان وەریدەگرێت، مووچەی گرێبەستەکانی ئەو شوێنانە هەمان رۆژ دابەش دەکرێت.
٢- مووچەی گرێبەستەکان بەڕێوەبەر یان یاریدەدەری ناوەندی خوێندن وەریدەگریت.
٣- پێویستە رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکرێت، دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنرێت.
٤- بەڕێوەبەر و یاریدەدەر مووچە دەگەیەنێتە دەستی مامۆستایان.
٥- بەڕێوەبەری ناوەندی خوێندن نوسراوی رێگەپێدان دەنوسێت بەرواری لەسەر بێت، بۆ رێگەپێدانی لە بازگەکانی هێزە ئەمنیەکان بەمەبەستی وەرگرتن و دابەشكرنی مووچە.
٦- گرێبەستەکان سەردانی دیوان ناکەن بۆ وەرگرتنی مووچە، بەڕێوەبەر و یاریدەدەر مووچەکانیان بۆ دەگەیەننە ماڵەوە.
٧- نابێت کۆبوونەوە و قەرەباڵغی دروست بکەن لەکاتی وەرگرتنی چەکی مووچە لە پەروەردە و وەرگرتنی مووچە لە بانک. دەبێت دووری نێوان کەسەکان بەپێێ رێنماییەکان تەندروستی بپارێزرێت.
٨- ئەو مامۆستایانەی ماڵیان نزیکە لە ماڵی دابەشکاری مووچە، رێگە پێدراون سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچە، ئەوانەی شوێنەکانیان دوورە بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر، مووچەکانیان بۆ دەگەیەنێتە ماڵەوە.
باسنيوز
