ته‌ندروستیی سلێمانى: بانكه‌كان ده‌رمانڕێژ ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/3/2020، د. سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تى: "وەك ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، بانكەكان دەرمانڕێژ دەكرێن، هه‌روه‌ها هەڵمەتی پاککردنەوەی فەرمانگە حکوومییەکان بەڕێوە دەچێت".
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان لەپێناو جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکانى دژی ڤایرۆسی کۆرۆنایه.
بە گوێرەی ئەو خشتەیە لە دیوانی وەزارەتی داراییەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە 29/3/2020ەوە تاوەکوو 9/4/2020، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوە و توێژەکان دابەش دەکرێت.
باسنيوز
