لە پێنجوێن چەند چەکدارێکی دەمامکدار هەڵدەکوتنە سەر ماڵی رۆژنامەنووسێک
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (درەو میدیا) کە لە باڵێکی یەکێتی و گرووپێکی نێو گۆرانەوە نزیکە، ئەو چەکدارانە داوای زانیاریی ئەو چالاکوانانەیان لە ڕۆژنامەنووسەکە کردووە کە زانیاری دەنێرن بۆ ئەو ڕێکخراوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، دوای ئەوەی رۆژنامەنووسەکە ئامادە نەبووە هیچ زانیارییەک بدرکێنی، ئەشکەنجەیەکی زۆریان داوە دەستێکیان شکاندووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هیچ زانیاریەکی نەدرکاندووە.
لە پاشاندا ئەو چەکدارانە هەڕەشەی ئەوەیان کردووە، کە ئەگەر زایارییەکان نەدرکێنێ هاوسەرەکەی بەزۆر ڕووت دەکەنەوە و وێنەی دەگرن، دواجار ڕۆژنامەنووسەکە لەژێر فشاری ئەو هەڕەشەیەدا ناچار بووە ئەو زانیارییانەی لەوبارەیەوە لایەتی بیاندرکێنێت.
ئاسایشی پێنجوێن بە ماڵپەڕەکەیان گوتووە، دوو کەسیان دەستگیر کردووە کە گومان دەکرێت لەو گرووپە دەمامکدارە بووبێتن.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە داوە، ئێستا ڕۆژنامەنووسەکە لە سلێمانی لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت.
باسنيوز
