چۆپی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له كه‌ره‌نتینێكی هەولێر په‌یامێكی ڤیدیۆییان بڵاو كرده‌وه
چۆپی ڤیدیۆیەكەی لە (یوتیوب)دا بڵاو كردووەتەوە و هۆكاری كه‌ره‌نتینكردنی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ "ڕۆژی 11ی ئادار، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له ئه‌ورووپا و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م گه‌یشتینه هۆڵه‌ندا، له‌وێ پێمان ڕاگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، دواتر له ڕۆژی 14 ئادار، گه‌ڕاینه‌وه هه‌ولێر و له‌و كاته‌وه له هۆتێلێك كه‌ره‌نتین كراوین".
چۆپی له په‌یامه ڤیدیۆكه‌یدا كه له نێو ژووره‌كه‌ی خۆی له هۆتێله‌كه‌دا، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ "به‌م كاره زۆر دڵخۆشم، چونكه ئه‌مه له پێناو سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی خۆمانه، ده‌ستخۆشی له كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌موو خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بێت".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه، باسی به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی خۆی له كه‌ره‌نتینه ده‌كات و پاشان به شێوه‌ی ڤیدیۆ كاركردنی له ژووره‌كه‌ی نیشان ده‌دات و ده‌ڵێ: "به‌یانیان كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستم، ژووره‌كه‌ی خۆم به دیتۆڵ پاك ده‌كه‌مه‌وه، پاشان هه‌ر 20 خوله‌ك جارێك ده‌ستم ده‌شۆم، دواتر ته‌مرینی گۆرانی ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ چه‌تۆی هاوسه‌رم باسی به‌سه‌ر هاتی ژیانی خۆمان ده‌كه‌ین".
چۆپی، كچێكی به ناوی (لیڤیا) هه‌یه، هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ: "ئه‌و له گه‌شته‌كه‌دا له‌گه‌ڵمان نه‌بوو، هه‌ربۆیه ئه‌و له‌گه‌ڵمان نیه و له لای كه‌سوكارمانه، زۆر بیری كچه‌كه‌م و كه‌سوكارم ده‌كه‌م".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه، له كۆتایی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یدا، دڵنیایی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ته‌ندروستیی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات، ده‌ڵێ: "سه‌لامه‌تین و ته‌ندروستییمان زۆرباشه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به دڵخۆشییه‌وه ده‌گه‌ڕێینیه‌وه ماڵه‌وه".
باسنيوز
