له گوندێكى ده‌ڤه‌رى سۆران كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی دۆزرایه‌وه
ڕابه‌ر ئه‌نوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مینی هه‌ولێر، ڕايگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هاووڵاتییانى گوندی به‌رچیخه سه‌ر به شاره‌دێى سیده‌كان، له ده‌ڤه‌ری سۆران، ئاگادار كراینه‌وه به دۆزینه‌وه‌ى كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی، ده‌سته‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و توانرا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه كه بریتى بوون له نزیكه‌ى 300 گولله تۆپ، كۆ بكه‌نه‌وه و بیانگوازنه‌وه بۆ شوێنێكى تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌بێ زیان و دوور له هاووڵاتییان له‌ناو ببردرێن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "مێژووى ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ى كه له شوێنه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى حزبى به‌عس، كه به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕاى چه‌ند ساڵه‌ى كاركردنى تیمه‌كانى تایبه‌ت به له‌ناوبردن و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا تا ئێستاش بوونیان هه‌یه، له‌ژێر خاك ماون و جێگای مه‌ترسین، بۆیه پێویسته بۆ سه‌لامه‌تیی گیانى هه‌موو لایه‌ك، هاووڵاتییان زیاتر پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانى ده‌زگای گشتیی كاروباری مین بن و خۆیان له شوێنه مه‌ترسیداره‌كان به‌دوور بگرن، له هه‌ر شوێنێكیش ته‌قه‌مه‌نى، یان مینیان بینى، لێى نزیك نه‌كه‌ونه‌وه و تیمه‌كانمان ئاگادار بكه‌نه‌وه".
باسنيوز
