هه‌نارده‌كردنى هێلكه بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/3/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارگێڕیی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ نووسراوێكى ده‌ركردووه و، هه‌روه‌ها ئاراسته‌ى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گومرك و ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان كراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زاره‌تى پیشه‌سازی و بازرگانیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زیرى ناوخۆ، تكایه كارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن به قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌نارده‌كردنى هێلكه بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان".
باسنيوز
