كهلار.. چهند بڕیارێكى نوێ بههۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه دهركران
هەردی سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی کەلار، ڕايگەیاند: "شهوى ڕابردوو 25/3/2020، ژووری ئۆپەراسیۆنی قایمقامیەتی کەلار بۆ ڕووبهڕووبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا و بەئامادەبوونی بەرپرسی لایەنە پەیوەندیدارەکان، شەشەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و تێیدا ژمارەیەک بڕیاری نوێی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسهكه دەرکرد".
گوتیشی: "لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار درا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش پشتیوانیی هێزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ بن بۆ لێپێچینهوه لەگەڵ ئەو شۆفێرانەی سەرپێچیی ڕێنوێنییهكان دەکەن".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی کەلار ئهوهشى خسته ڕوو، كه بڕیار دراوە سەرجەم کارگەکانی بلۆک و چیمەنتۆ (خەباتە) تا بەرواری 1/4/2020 دابخرێن، ههروهها سەرجەم مارکێت و هەرزان بازاڕەکان لە کاتژمێر 11ی شەوهوه دهبێت دابخرێن.
باسنيوز
