چه‌ند حاڵه‌تێكى دیكه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌ولێر ڕاگه‌یاندرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/3/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان کرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن 30 و 32 ساڵن".
باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، هەموویان کەسوکاری تووشبوویه‌کی دوێنێی شاری هەولێرن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، کۆی گشتی تووشبوانى ڤایرۆسى لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 103 حاڵەت، دوو كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز
