ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا: ئەوانەی ماڵی زەكاتیان هەیە دەتوانن ئێستا بیبەخشن
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا لە ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان فەتوایەكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووە، داخۆ دروسته زه‌كات پێش بخرێت، به تایبه‌ت له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی ئێستا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوكارییه‌ك بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت؟
لەمبارەیەوە ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا بڕیاری داوە و ڕایگەیاندووە "له رووی شه‌رعه‌وه دروسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵی زه‌كاتیان هه‌یه، زهكاتهكانیان پێشبخه‌ن، به تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه تایبه‌ته‌ی كه هه‌رێمه‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، ناتوانن بچنه سه‌ر كاره‌كانیان و بژێوی ڕۆژانه‌یان په‌یدا بكه‌ن، به مه‌رجێك ئه‌و زه‌كاته بدرێته كه‌سانێكی هه‌ژاری وا كه تا كاتی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌كاتدانه‌كه هه‌ر به هه‌ژاری بمێننه‌وه".
لە بەشێکی تری فەتوایەکەدا هاتووە "ئه‌مه‌ش ڕای زانایانی مه‌زهه‌بی ئیمامی حه‌نه‌فی و شافیعی و حه‌نبه‌لی له‌سه‌ره، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌باس مامی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- داوای كرد زه‌كاته‌كه‌ی پێش هاتنی كاتی خۆی بدات، ئه‌ویش ڕوخسه‌تی پێداوه.
باس‌نیوز
